Ahmed Halife,Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
ریاز - AA
دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما له سعوودیه ده‌ركرا، راگه‌یه‌ندرا رۆژی پێنچشەمە یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی عه‌ره‌بی نمایش ده‌كرێت.
فیلمه‌كه كه ناوی "به‌دله"یه، ئه‌كته‌ری میسری تامر حوسنی رۆڵی سه‌ره‌كیی تیادا ده‌بینێت.
تامر حوسنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، فیلمه‌كه له 20ی ئه‌یلووله‌وه له سعوودیه نمایش ده‌كرێت.
فیلمه‌كه كه فیلمێكی كۆمیدییه، جه‌ژنی قوربان له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی نمایشكرا و ده‌بێتە یه‌كه‌م فیلمی عه‌ره‌بی كه له سعوودیه نمایش بكرێت و له هۆڵێكی سینه‌مای شاری ریازی پایته‌خت نمایش ده‌كرێت.
مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 وه‌زاره‌تی زانیاری و كولتووری سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به كردنه‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما له سعوودیه و رایگه‌یاندبوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م هۆڵی سینه‌ما مانگی ئاداری 2018 بكرێته‌وه. یه‌كه‌م فیلم كه نمایشكرا دوای كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی سینه‌ما له سعوودیه، فیلمی "Black Panther" بوو.