Mohammed Baqi Hussein
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه عادل جوبه‌یر سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا رایگه‌یاند "چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌كه ته‌نها به هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران ناكرێت".
جوبه‌یر له په‌راوێزی لووتكه‌ی مرۆیی جیهانی كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو بۆ ئانادۆڵو دوا و باسی قه‌یرانی سوریای كرد.
جوبه‌یر گوتی: "پێمان وایه کە قه‌یرانی سووریا ته‌نها به هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌رناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌بنیاتنانی ئایندهی سووریا به‌بێ ئه‌سه‌د و ده‌سته‌به‌ركردنی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی ده‌بێت".
ناوبراو باسی له قه‌یرانی په‌نابه‌رانیش كرد كه بووه به رۆژه‌ڤێكی جیهانی.
جوبه‌یر گوتی: "له‌ئێستادا جیهان هاوكاریی په‌نابه‌رانی سووریا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی كاتییه. چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کە سووریا سه‌رله‌نوێ بنیات بنرێته‌وه و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و گۆڕانكاری ئه‌نجامبده‌ن".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا کە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌ڕێگای ئاشتیانه قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی ده‌سته‌به‌ربكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌كرا ئه‌وا به چه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
جوبه‌یر به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی مرۆیی جیهان له ئیستانبوڵ بوو.