Sarmand Hameed
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
ریاز - AA
راگەیەنرا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سعوودیە، مووشەکێکی بالیستی لە ئاسمانی شاری نەجران باشووری ئەو وڵاتە تێکشکاندووە.
کەناڵی فەرمی ئەخبارییەی سعوودیە بڵاوی کردووەتەوە، ھێزی بەرگری ئاسمانی سعوودیە، مووشەکیکی بالیستی کە لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی شاری نەجران کراوە، تێشکاندووە.
لای خۆیەوە کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە میلیشیا حووسییەکان، مووشەکێکی بالیستی جۆری (بەدر ـ ١)یان ئاراستەی شاری نەجران کردووە.
ئەمە پێنجەم مووشەکی بالیستییە کە حووسییەکان لە مانگی رەمەزاندا ئاراستەی سعوودیەی بکەن.
پێی ئامارێکی ئاژانسی ئانادۆڵو کە پشتی بە داتا فەرمییەکان بەستووە، سعوودیە رایگەیاندووە کە لە ٢٦ی ئاداری رابردووە تا ئێستا، ٤٠ مووشەکی بالیستی تێکشکاندووە کە لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەکرابوون.
ھەر بە پێی ئەو ئامارە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی لە یەمەن، تا ئێستا ١٤٤ مووشەکی بالیستی لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی سعوودیە کراون کە سەرجەمیان تێکشکێنراون.