Sangar Hamad Azeez
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2016
ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی لەبەردەم باڵێۆزخانەی سعوودیە لە تاران گردبوونەوە و دواتر ھەڵیانکوتایە سەر بیناکە و ئاگریان لە بەشێک لە بینای باڵیۆزخانەکە بەردا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنای ئێرانی، وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر لە سێدارەدانی پیاوی ئایینی شیعە مەزهەب نمر باقر ئەنمر لەلایەن سعوودیە، ژمارەیەك هاووڵاتی ئێرانی لەبەردەم باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.
خۆپیشاندەران هوتافیان لە دژی حكوومەتی سعوودیە گوتەوە و دواتر ئاگریان لە بەشێک لە بینای باڵیۆزخانەكە بەردا.
هێزەكانی ئاسایش گەیشتنە ناوچەكە و خۆپیشاندەرانیان لە باڵیۆزخانەكە دوور خستەوە.
سەرەڕای فشاری هێزەكانی ئاسایش هاووڵاتییان چوار دەوری باڵیۆزخانەكەیان چۆڵ نەكرد و تا درەنگانی شەو درێژەیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان دا.
جێگای باسە دوێنێ شەممە حكوومەتی سعوودیە لە سێدارەدانی پیاوی ئایینی شیعە مەزهەب نمر باقر ئەنمر و ٤٦ كەسی دیكەی راگەیاند و ئەم كارەش ناڕەزایەتی حکوومەتی ئێرانی لێكەوتەوە.