Hemn Osman
08 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
له ساڵیادی كۆبوونه‌وه‌ی سوپای سوور له ساڵی 1941 له مه‌یدانی سوور و ئه‌نجامدانی نمایشی سه‌ربازی دژ به ئه‌ڵمانیای نازی ئه‌و سه‌رده‌مه، له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا نمایشێكی سه‌ربازیی رێكخرا.
نمایشه‌كه كه له مه‌یدانی سوور رێكخرا و تێدا له پاڵ سه‌ربازانی فه‌وجی به‌رگری سه‌رۆكایه‌تی، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 500 كه‌س له گه‌نجان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و قوتابیانی هه‌ندێ له قوتابخانه‌كان به له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی سه‌ربازیی سوپای ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌شداریان كرد.
هه‌روه‌ها له له نمایشه‌كه‌دا هه‌ندی له‌و تانك، چه‌ك و تۆپانه به‌كارهێنران كه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌كارهێنرابوون.
سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆسكۆ سێرگی سۆبیان، ئاماده‌یی نمایشه‌كه بوو.
یه‌كه‌مین گه‌وره نمایشی سه‌ربازی له 7ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1941دا له مه‌یدانی سوور دژ به ئه‌ڵمانیای نازی رێكخرا كه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌ره‌و ناوچه نزیكه‌كانی مۆسكۆ له پێشڕه‌ویدا بوو.