re Gürkan Abay,Emel Gözellik |
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌رمینیا بۆسه‌ر یه‌كه مهدهنینشینهكانی ئازه‌ربایجان له هێڵی سنووری نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی کە ئه‌رمینیا ده‌ستیپێكرد، ژمارەیەک شه‌هید و بریندارمان هه‌یه".
ئیلهام عه‌لیێڤ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوێنی شه‌هیده‌كانیان به‌فیڕۆ ناڕوات و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رمینیایان تێك شكاندوون، گوتی: "ئه‌رمینیا ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی خه‌ڵك جێ‌نشین بكات له‌و خاكه‌ی ئێمه كه داگیری كردووه".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه فه‌رمانده‌یی سوپای ئازه‌ربایجان به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان، بڕیاری دا كه له سه‌رجه‌م هێڵه‌کانی سنوور هێرشی پێچه‌وانه ده‌ست پێ بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "یه‌كه‌كانی تانك، مووشه‌ك و تۆپهاوێژ به پشتیوانی فڕۆكه‌كان؛ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز، دامه‌زراوه و ئامێری سه‌ربازیی ئه‌رمینیای له‌سەر هێڵی سنوور و قوڵایی به‌رگریدا ده‌ست نیشان كرد و كرده ئامانج. له ناوچه جیاكانی هێڵی سنووردا، ١٢ مووشه‌كی فڕۆكهشكێن تێكشكێندران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هەروەها تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هەلكۆپته‌رێكی جه‌نگیی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه له ناوچه‌ی ته‌رته‌ر خراوه‌ته خواره‌وه و تیمی فڕۆكه‌وانی هەلیكۆپته‌ره‌كه زیندوون.