Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2016
له‌به‌رده‌وامیی پێكدادانه‌كانی سوپای ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیادا سێ سه‌ربازی ئازه‌ربایجان کوژران.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده ئه‌رمینیا بڕیاریدابوو هێرشه‌كان رابگرێت، به‌ڵام به‌رده‌وامه له زیادكردنی گرژییه‌كان.
سوپای ئه‌رمینیا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوپای ئازه‌ربایجان له ناوچه‌كانی ئاغده‌ره، ته‌رته‌ر، هۆجاڤه‌ند و فوزولی بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ده‌ستیداون. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا سوپای ئه‌رمه‌نی ته‌قه‌ی له نشینگه سڤیله‌كانیش كردووه.
لهڕوونكردنهوهكهدا هه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه، لهپێكدادانهكانی دوێنێ و شه‌وی رابردوودا سوپای ئه‌رمینیا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیشیان ته‌قێنراوه‌ته‌وه. هاوكات سێ سه‌ربازی سوپای ئازه‌ربایجانیش کوژراوە.
سوپای ئازه‌ربایجان 1ی ئه‌م مانگه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كرد و چه‌ند به‌رزاییه‌كی ستراتیژی و شوێنی نیشته‌جێبوونی كۆنترۆڵكرده‌وه. تا ئێستا 12 سه‌بازی ئازه‌ری و زیاتر له 100 سه‌ربازی ئه‌رمه‌نی لهپێكدادانهكاندا کوژراون.