Abderrazak Boulkemh
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
جه‌زائر – AA
سه‌ركۆماری جه‌زائر، عه‌بدولمه‌جید تهببون رایگه‌یاند كه ئه‌و ژماره‌یه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه له‌باره‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی جه‌زائر راست نییه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی کە له ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی جه‌زائیر بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌ركۆماری جه‌زائر، عه‌بدولمه‌جید تهببون له میانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه "ئه‌و ژماره‌یه‌ی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بڵاوی كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی جه‌زائری درۆیه و ته‌نها ٩٤ كه‌س دیپۆرت ده‌كرێته‌وه".
تهببون ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ره‌زامه‌ندییان نیشان داوه ٢١ هاووڵاتی بۆ جه‌زائر دیپۆرت بكرێنه‌وه، به رههاییش ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ١٦ كه‌س به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به تیرۆره‌وه وه‌ربگرنه‌وه و له‌باره‌ی كه‌سه‌كانی دیكه‌یشه‌وه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائر، باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسای بانگهێشت كرد و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێدانی ڤیزه‌ی به هاووڵاتییانی جه‌زائری بۆ نیوه و به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه ره‌ت كرده‌وه، دواتر به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی جه‌زائر، دیپۆرتكردنه‌وه‌ی حه‌وت هه‌زار هاووڵاتیی جه‌زائری ره‌ت كرایه‌وه.