Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
نیویۆرك/نیوجێرسی - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه كه ماوه‌ی دوو رۆژه رووبەڕووی ئه‌مریكا بووه‌ته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 11 كه‌س.
ماوه‌ی دوو رۆژه كه‌شوهه‌وای جه‌مسه‌ری باشوور ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه و ساردترین رۆژه‌كانی 25 ساڵی رابردووی خۆی به‌ڕێده‌كات. له‌هه‌ندێك ویلایه‌تی ئه‌مریكا پله‌كانی گه‌رما بۆ 40 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیوه و به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیاریی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كانی هاتوچۆدا به‌هۆی به‌ستنی رێگاكانه‌وه له لۆوا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات دوو كه‌سیش له لۆوا و مینۆسۆتا له‌سه‌رمان ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوێنێش له ویلایه‌ته جیاجیاكانی ئه‌مریكا، به‌هۆی سه‌رماوه شه‌ش كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.