Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترۆدۆ، نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆی ئه‌مریكا ده‌ربڕی.
ترۆدۆی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "كاتێ رووداوه‌كه‌م بیست كه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س تیایدا برینداربوون و كوژراون، تووشی شۆك بووم و هه‌ستم به نیگه‌رانییه‌كی زۆر كرد".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دادا هاتووه: "وه‌ك حكوومه‌تی كه‌نه‌دا، خۆم وهاوژینهكهم سۆفیا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ماڵباتی قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. له‌م رۆژه ناخۆشه‌دا و هه‌میشه له پاڵ گه‌لی ئۆرلاندۆ و گرووپی هاورەگەز باز و بایسێکسۆڵ ده‌بین. له‌گه‌ڵ دۆستانی ئهمریكیماندا له پرسه‌داین".