Mohammed Baqi Hussein
22 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
تۆرۆنتۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو: "كاتێك یه‌كه‌مجار وێنه‌كه‌ی ئایلانی خنجیله‌م بینی، خه‌م دایپۆشیم و بیرم له‌وه كرده‌وه، چۆن ئه‌م منداڵه بێتاوانه ته‌نیا و بێ پارێزگاری ماوه‌ته‌وه!".
چاوش‌ئۆغڵو بابه‌تێكی بۆ رۆژنامه‌ی Globe and Mailی كه‌نه‌دی نووسیوه كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.
ناوبراو له نووسینه‌كه‌یدا باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، قه‌یرانی كۆچبه‌ران و پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه و له‌باره‌ی وێنه‌ی ئایلان كوردییه‌وه كه له کەناری ده‌ریای ئیجه‌دا گیانی پاكی سپارد نووسیویه‌تی:
"ئومێده‌وارم وانه‌یه‌ك له‌و وێنه‌وه فێربووبین و له‌مه‌ودوا كارێك ده‌كه‌ین له‌وباره‌وه كه ناچارنه‌بین وێنه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه ببینینه‌وه. له‌مه‌ودوا هه‌موومان به‌رپرسیارین له‌و مرۆڤه بێ چارانه‌ی كه پێویستییان به یارمه‌تی و به‌ده‌مه‌وه‌چوونه هەیە. ئیستانبوڵ هه‌لێكی گرنگه بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه پێكه‌وه. ئێمه بانگه‌واز له هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستییان به یارمه‌تییه، له لووتكه‌ی مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا كه بڕیاره له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت".