Dildar Baykan
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ده‌ركه‌وتووه فۆتۆشۆپه و مه‌دالیای له‌و سه‌گه به‌ستووه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر سه‌رکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی برینداربووه.
تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا مه‌دالیای به‌خشیوه به‌و سه‌گه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممه كه به‌غدادی له باكووری رۆژئاوای سووریا كوژرا رۆڵی هه‌بووه و له وێنه‌كه‌ی نووسیوه ''قاره‌مانی ئه‌مریكا''.
وێنه‌كه فۆتۆشۆپه و وێنه سه‌ره‌كییه‌كه له رێوڕه‌سمی به‌خشینی مه‌دالیا له لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه به سه‌ربازێكی به‌شدار له جه‌نگی ڤیێتنام گیراوه، له‌و وێنه‌یه‌ی تره‌مپ بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌بری سه‌ربازه‌كه سه‌گه‌كه دانراوه.
ئه‌و وێنه‌یه كه له پرۆفایلی تره‌مپ ماوه‌ته‌وه، بووه‌ته بابه‌تی ته‌نز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و راگه‌یاندنی ئه‌مریكادا.
- ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مریكا بۆسه‌ر به‌غدادی
سه‌رکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئهبوبەکر به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا كه له رێگه‌ی هه‌شت هەلیكۆپتهرهوه له باكووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا ئه‌نجامدرا، كوژرا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه كرد كه به‌غدادی دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته یه‌كێك له‌و تونێلانه‌ی له‌ژێر خانووه‌كه‌دا هه‌بووه پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ سێ منداڵی‌دا كه له‌گه‌ڵی بوون، كوژراون.
تره‌مپ وێنه‌ی ئه‌و سه‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شداربووه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی به‌نهێنیی هێشته‌وه.