Ekip
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
سلێمانی- AA
بەرپرسی فەمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی په‌یامێكی هاوخه‌می به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی له ئاگره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی وڵاته‌كه‌دا، ئاڕاسته‌ی توركیا كرد.
سه‌فین دزه‌یی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "بیر و نزاكانمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییان و ئه‌و كۆمهڵگانهدایه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه و ئاگره هه‌نووكه‌ییه زه‌به‌لاحه‌كانی دارستانه‌كان له توركیا".
دزه‌یی هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكوومه‌تی توركیا كردووه و هاوخه‌می پێ راگه‌یاندوون.