Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2016
لە یازدەهەمین كۆنفرانسی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامیدا، كە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەلیم جبووری، پۆستی سەرۆكایەتی رێكخراوەكەی لە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا ئیسماعیل قەهرەمان وەرگرت.
لە وتارێكیدا كە لە كۆنفرانسەكەدا پێشكەشی كرد، جبووری ئاماژەی بەوە كرد كە تیرۆر زیانی زۆری بە عێراق گەیاندووە و بۆتە هەڕەشە بۆسەر تەواوی جیهانی ئیسلامی، وگوتیشی: "لەسەر ئەو متمانەیەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوەكە داویانە بە عێراق بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنەكە نوێنەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكەین، ئەو بەرەنگاربوونەوەیە پێكەوە بوونمان نیشان دەدات. لە وڵاتەكەماندا دەیان كەس بوونەتە قوربانی تیرۆر. لە زۆر شوێنی جیهاندا داگیركاری تیرۆر هەیە و هیچ شوێنێك ئارام نییە. پێویستە جیهان وەك یەك خێزان كار بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. بۆئەوەی قوربانی زیاتر نەدەین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێویستە جیهان پاڵپشتیمان بكات".
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای كرد هەرچی زووە لە عێراق ئاشتەوایی نیشتیمانی ئەنجام بدرێت.
یازدەهەمین كۆنفرانسی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، كە لە كۆشكی حكوومەتی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەڕێوەدەچێت، تیایدا نوێنەری 40 وڵاتی ئەندام لە رێكخراوەكە بەشداری دەكەن.