Zana Natık Kerem
03 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2019
خەرتووم ــ AA
راگەیەندرا کە لە شاری خەرتوم پایتەختی سوودان، ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا.
لای خۆیەوە گردبوونەوەی پیشەوەرانی سوودان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاندووە کە خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ژمارەیەکی زۆر لە میلیشیای بە کرێگیراو بەتەقە و ھێز دەستیانکردووە بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.
لە راگەیەندراوەکەدا بانگەواز لە ھاووڵاتییان کراوە کە برژێنە سەر شەقامەکان و کاردانەوە نیشان بدەن دژبە بەو کۆمەڵکوژییەی کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت.
گردبوونەوەی پیشەوەرانی سوودان ئاماژەی بەوەشداوە کە بەرپرسیاریەتی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی خستووەتە ئەستۆی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر و جەختیکردووەتەوە کە ھەر ھەولێک بۆ زیان گەیاندن بە خۆپیشاندەران، ئەوا ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر لێی بەرپرسە.
١١ی مانگی نیسانی رابردوو وەزیری بەرگریی و جێگری سەرۆکی سوودان، عەوەز بن عۆف لە تەلەڤیزیۆنی فەرمییەوە، بە سیفەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، سوپا دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە و قۆناغێکی راگوزەر کە دوو ساڵ بەردەوام دەبێت دەستیپێکردووە و عومەر بەشیر دەستگیرکراوە، بەڵام بەرلەوەی ٢٤ کاتژمێر بەسەر سوێندخواردنی بن عۆف-دا تێپەڕێت لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر، رایگەیاند کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە و عەبدولفەتاح بورھان-ی لە شوێنی خۆی دەستنیشانکردووە.
دوای دوو رۆژ و لە ١٣ی مانگی نیسانی رابردوو، دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر، عەبدولفەتاح بورھان رایگەیاند کە ھەشت کەسی وەک ئەندام لە ئەنجوومەنەکەدا دامەزراندووە.
شەش لەو ھەشت کەسە لە سوپاوە و کەسێک لە رێکخستنەکانی ئاسایش و کەسێکیش لە ھەواڵگرییەوە دەستنیشانکراون و دوای سوێندخواردنی یاسایی، دەستبەکاربوون.