Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
03 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب رایگەیاند "بیستوومه رووسیا و سووریا و تا راده‌یه‌كیش ئێران هێرشی توندیان كردۆته سه‌ر پارێزگای ئیدلب له سووریا و به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی زۆر مەدەنیان كوشتووە. جیهان ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌بینێت. ئامانج له‌وه چییه، چ سوودێكتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ بوه‌ستن!".
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رۆژانه چه‌ندین مەدەنی له ئیدلب ده‌كوژرێن، نووسیوویه‌تی "بیستوومه رووسیا و سووریا و تا راده‌یه‌كیش ئێران هێرشی توندیان كردۆته سه‌ر پارێزگای ئیدلب له سووریا و به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی زۆر مەدەنیان كوشتووە. جیهان ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌بینێت. ئامانج له‌وه چییه، چ سوودێكتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ بوه‌ستن!".
رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی هه‌ر له رۆژی واژووكردنی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب له لایه‌ن توركیا و رووسیاوه له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌یان پێشێلكردووه و به هۆی هێرشه‌كانیانه‌وه زیاتر له ٥٥٣ هه‌زار مەدەنی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
رژێم به پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران و پشتیوانی ئاسمانی رووسیا له‌و هێرشه به‌رفراوانانه‌ی له ٢٥ی نیسانه‌وه ده‌ستیان پێكرد بۆسه‌ر ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب ده‌ستیان به‌سه‌ر رووبهرێكدا گرت كه نزیكه‌ی ١٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ماوه ماوه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات.