Ömer Koparan
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
جەرابلوس/ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری جەرابلوس سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، کەسێکی مەدەنی کوژرا و ٢٤ی دیکەش برینداربوون.
لەبەردەم خوێندنگەی ئەحمەد سەلیم موللا لە شارۆچکەی جەرابلوس باکووری سووریا، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژرا و ٢٤ی دیکەش برینداربوون کە برینی پێنجیان سەختە.
ئەوانی کە برینەکانیان سەختە رەوانەی تورکیا کراون و ئەوانی دیکەش برانە نەخۆشخانەکانی جەرابلوس.
لە کاتێکدا کە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرگەرمی کوژاندنەوەی ئاگرەکانن، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان کردووە.
هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.