Ramal Abdullah Mahmood
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
جنێڤ – AA
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، زەید بن رەعد ئەلحوسەێن ئاماژەی بەوە دا کە کوژرانی ٣٤٦ مەدەنی و برینداربوونی ٨٧٨ی دیکە ئەو هێرشانەیان کردۆتە دیکۆمێنت کە لە چواری شوباتەوە تاکو ئێستا بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراو، ئەنجام دراون. داوای ئاگربەستی بەپەلەیشی کرد.
زەید بن رەعد ئەلحوسەێن لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە لە میانی ئەم پێنج ساڵەی دواییدا، سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی لە غوتەی رۆژهەڵات لە پێداویستییە هەرە سەرەکییەکان بێبەشن و دووچاری بۆردومانی هەڕەمەکیانە بوونەتەوە.
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە داوە کە تەنها لە ١٣ کاتژمێری رۆژی دووشەممەی رابردوودا، ٩٢ مەدەنی بوونەتە قوربانی هێرشەکان، رژێمی ئەسەد و هاوپەیمانانی لە چواری شوباتەوە هێرشەکانیان بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات چڕکردۆتەوە.
زەید بن رەعد ئەلحوسەێن سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا وەک کۆنسەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کوژرانی ٣٤٦ مەدەنی و برینداربوونی ٨٧٨ی دیکەیان بە دیکۆمێنت کردووە.
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، زەید بن رەعد ئەلحوسەێن هۆشداری ئەوەیشی دا کە لەوانەیە ژمارەی کوژراو و برینداران زۆر لەمە زیاتر بێت.
- جەختکردنەوە لەسەر تاوانی جەنگ
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، زەید بن رەعد ئەلحوسەێن تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون ئەو ژمارەی زۆرەی هاووڵاتییانی مەدەنی کوژراون. هەروەها کاردانەوەی خۆیشی نیشان دا بەرامبەر بۆردومانکردنی بنکە تەندروستییەکان کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت پارێزراو بن.
زەید بن رەعد ئەلحوسەێن داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێی له رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته نه‌خۆش و برینداره‌كان به‌په‌له ده‌رباز بكرێن.
ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ده‌كرێت زۆرینه‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات تاوانی جه‌نگ بن و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرد كه هه‌وڵی پێویست بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی ئه‌و پێشێلكارییانه رووبه‌ڕووی سزادان بكرێنه‌وه.
له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كه له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه، نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل ده‌ژین.
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات وه‌ك ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاستانادا راگه‌یه‌نرابوو، به‌ڵام رژێمی ئه‌سه‌د كه له لایه‌ن رووسیاوه گره‌نتی ده‌كرێت له مانگی نیسانی رابردووه‌وه گه‌مارۆكانی سه‌ر ناوچه‌كه‌ی چڕكرده‌وه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات توند كردووه‌ته‌وه.
له ناوچه‌كه قه‌یرانی مرۆیی قووڵ بووه‌ته‌وه و ناتوانرێت هه‌زاران نه‌خۆش ده‌ربازی ده‌ره‌وه بكرێن كه سه‌دانیان پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌یه. زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كانیش یان منداڵن یان شێرپه‌نجه‌یان له ئاستێكی پێشكه‌وتوودا هه‌یه. ژماره‌یه‌كی زۆریش له منداڵانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات به هۆی برسییەتی و نه‌بوونی ده‌رمانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا دوێنێ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قووڵ سه‌باره‌ت به دۆخی ٤٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی مەدەنی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌كات، تیشكی خستبوویه سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ٧٠٠ كه‌س پێویستییان به چاره‌سه‌ری پزیشكییه و پێویسته دهربازبكرێن.