Mohamad Misto
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
غوتەی خۆرهەڵات/ئەنقەرە - AA
ژماره‌ی ئه‌و مەدەنییانەی کە له سێ رۆژی رابردوودا له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د کوژراون، 250 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له په‌یامنێرانى ئاژانسى ئانادۆڵووە له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات وه‌رگیراون، سێ رۆژه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێك به‌تایبه‌تی بۆمبی به‌رمیلی له وشكانیی و ئاسمانیه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌لات.
ژماره‌ی ئه‌و مەدەنییانەی له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، کوژراون 250 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و ژماره‌ی هێرشه‌كانیش 260ی تێپه‌ڕاندووه.
فڕۆكه‌كانی رژێم له سێ رۆژی رابردوودا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر 22 ناوه‌ندی ته‌ندروستی، شه‌وی رابردووش به بۆمبی به‌رمیلی هێرشكراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی نوری لە شاره‌دێی دوما.
له هه‌موو مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌كه بانگه‌واز به‌په‌له بۆ خوێن ده‌كرێت.
په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆش هێرشه‌كانی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و هێشتا ژماره‌ی قوربانیان دیار نییه.