Zana Natık Kerem
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
نەینەوا ــ AA
لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکان و شەڕو پێكدادانەكان لە بەشی راستی مووسڵ، سێ لە هێزەكانی سوات و ٢٣ چەكداری داعش كوژران.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە هێزەكانی سوات، ملازمی یەك ئەحمەد توركمانی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە خۆكوژێكی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێزەكانی سواتی لە گەڕەكی هەرماتی دوو باكووری بەشی راستی مووسڵ كردە ئامانج.
ئەحمەد توركمانی ئاماژەی بەوەشدا كە بە هۆی كردە خۆكوژییەكەوە، سێ لە هێزەكانی سوات كوژران.
هاوكات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەكانی دوو لە هێزەكانی دژە تیرۆر، لیوا مەعن سەعدی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە لە میانی پێشڕەوییەكانیاندا لە گەڕەكی رفاعی باكووری بەشی راستی مووسڵ و بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هێزەكانی دژە تیرۆر، ١٥ چەكداری داعشیان كوشت.
لە لایەكی دیكەوە ئەفسەری فڕۆكەوان، رائید حوزەیفە محەمەد حەیالی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد كە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی داعشیان لە گەڕەكی شیفا بەشی راستی مووسڵ بۆردومان كرد.
حوزەیفە محەمەد حەیالی رایگەیاند كە بە هۆی بۆردومانەكەوە، ٨ چەكداری داعشیش كوژران.