Ömer Koparan
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2022
ئەعزاز - AA
لە شاری ئەعزاز باکووری سووریا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە، تەقینەوەیەک روویدا و لە ئاکامدا، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
پەلامارە تیرۆریستییەکە لەڕێی تەقاندنەوەی بۆمبێکەوە ئەنجامدرا کە بە ئۆتۆمبێلێکەوە بەسترابوو.
بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان لە پەلامارەکەدا، کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە، هەروەها شوێنەکانی نزیک رووداوەکە زیانیان بەرکەوتووە.
هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و باوەڕیشیان وایە کە بە ئەگەرێکی بەهێز، پەلامارەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەوە ئەنجامدراوە.