ئدلیب
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی رژێم بۆ شارەدێی ئحسیم سەر بە پارێزگای ئدلیب، ١٠ کەس کوژران و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسی بەرگری شارستانی لە شارەدێی ئحسیمی ناوچەی جەبەل ئەلزاویە، مستەفا ئەلفەزل بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھێزی ئاسمانی سووریا، بازاڕی شارەدێکەیان بۆردومانکردووە.
راشیگەیاند کە لە ھێرشەکەدا ١٠ کەس کوژران و ٢٠ی دیکەش برینداربوون کە ئافرەت و منداڵیان لە نێویاندایە.
جێگەی باسە ئەمڕۆ ھەواڵی بۆردومانکردنی شارۆچکەی دومای سەر بە پارێزگای دیمەشق لە لایەن رژێمی سووریا و کوژرانی ١٠ کەس و برینداربوونی ٦٠ی دیکەش راگەیەنرابوو.