Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Rewa Mahmood Hasan
28 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2019
ئیدلب-AA
هێرشی ئاسمانی رژێمی ئەسەد و رووسیا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب بەردەوامیان هەیە و لە شارۆچکەی ئەریحا و گوندی مەعاشیرون شەش کەسی سیڤیل گیانیان لەدەست دا و ١٨ی تریش برینداربوون.
خانەی چاودێریی فڕۆکە تایبەت بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد هێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەی ئەریحا و گوندی مەعاشیرون لە ئیدلب، شارۆچکەکانی کەفرزیتا و لاتامینە سەربە پارێزگای حەما.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دەستکەوتوون لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمدا لە شارۆچکەی ئەریحا پێنج کەس و لە گوندی مەعاشیرون کەسێک گیانیان لەدەست داوە و ١٨ سیڤیلی تریش برینداربوون.