Ruslan Rehimov
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
باكو - AA
سەركۆمارى ئازەربايجان ئيلهام عەليێڤ، ئازادكردنى ناوەندى شارى گوبادڵي لە داگيركردن راگەياند.
عەليێڤ، لە رێگەى هەژمارى خۆى لە تويتەرەوە، ئازادكردنى شارى گوبادڵى كە ٢٧ ساڵە لە ژێر داگيركردندايە راگەياند.
عەليێڤ، جگە لەوە مژدەى ئازادكردنى چەند گوندێكى گوبادڵى و چەند گوندێكى شارەكانى زەنگيلان جبرائيلى راگەياند.
شارى گوبادڵى، كە دەكەوێتە سەر سنوورى ئەرمينيا لە ٣١ى ئابى ساڵى ١٩٩٣وە داگيركراوە.
سوپاى ئازەربايجان، لەو ئۆپەراسيۆنەى كە لە ٢٧ى ئەيلوولەوە لە ناوچەى قەرەباغ دەستيپێكردووە، سێ ناوەندى شار، سێ شارەدێ و نزيكەى ١٥٠ گوند و چەند بەرزاييەكى گرنگى لە داگيركردنى ئەرمينيا ئازادكردووە.