Ruslan Rehimov
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی، ١٣ گوندی دیکەی لە سنووری پارێزگای جەبرائیل لە داگیرکاریی ئەرمینیا رزگارکردووە.
ئیلهام عەلیێڤ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای ئەرمینیا بە ئاشکرا ئاگربەستی کاتیی مرۆیی کە لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە پێشێلکردووە و بە قورسی یەکەکانی نیشتەجێبوون و پێگەکانی بۆردومان کردووەتەوە.
سەرکۆماری ئازەربایجان باسی لەوە کرد کە ئەو هێرشانە کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە، سوپای ئازەربایجان-ش وەڵامی پێویستی داوەتەوە و چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی رزگار کردووە.
ئیلهام عەلیێڤ لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە "گوندەکانی سوڵتانڵی، ئەمیرڤارڵی، ماشانڵی، هاسانڵی، عەلیکەیهانڵی، کومڵاک، هاجیلی، گۆیرچینڤەسەلی، نیازگوڵار، کەچەل مەمەدی، شاڤالی، هاجی ئسماعیلی و ئیساکلی لە داگیرکاریی رزگارکران. قەرەباغ ئازەربایجانیە".