Ruslan Rehimov
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
باکۆ - AA
سوپای ئازەربایجان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکانیدا، کاروانێکی سەربازیی سوپای ئەرمینیای کردە ئامانج.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان بڵاوکراوەتەوە، لە رێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەم لە شوێنێکی نزیک لە ناوچەی ھۆجاڤەند جموجۆڵی کاروانێکی سەربازیی ئەرمینیا دەستنیشانکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کاروانە سەربازییەکەی ئەرمینیا لە ئاسمان و وشکانییەوە کراوەتە ئامانج و بەشێکی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سەربە سوپای ئەرمینیا تێکشکێنراون و سەربازەکانیش لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان گرتەی کردنە ئامانجەکەی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.
ھاوکات چەند ھەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە سەرۆکی بەناو ئیدارەی ئەرمەنی لە قەرەباغ، ئارایک ھاروتیونیان-یش لە نێو ئەو کاروانە سەربازییەی ئەرمینیادا بووە.