Laith Al-jnaidi
28 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2026
سوپای ئیسرائیل لە میانی ھەڵکوتانە سەر گوندی ڕەسم عەجرەف سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا، ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینی لە ماڵەکانی ناو گوندەکە ئەنجامدا.
کەناڵی فەرمیی سووریا "ئەلئیخارییە"، بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بەریقە سەربە پارێزگای قونەتیرە.
کەناڵەکە باسی لەوەش کرد کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ڕەسم عەجرەف سەربە پارێزگای قونەتیرە و لە میانیدا ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینی لە ماڵەکانی ناو گوندەکە ئەنجامداوە.
ھەر بەپێی کەناڵەکە، سوپای ئیسرائیل بە ئاراستەکردنی دوو گولـلە ھاوەن، ناوچەیەکی لە سنووری پارێزگای دیمەشق بۆردومان کردووە.