Ahmet Dursun
28 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2026
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر ئەمریکا دەستبەرداری سیاسەتی گوشار بێت و، دان بە مافەکانی ئێراندا بنێت و زمانی ڕێز بهكاربهێنێت، دیپلۆماسی دەتوانێت سهرلهنوێ بخرێتەوەگەڕ.
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، عێراقچی پۆستێكی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكردهوه.
بە ئاماژەدان بەوەی گفتوگۆی داهێنەرانەی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی ئەنجامداوە، عێراقچی ڕایگهیاند: "خستنەوەسەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی مەحاڵ نییە. ئەمەش پەیوەستە بەوەی ئەمریکا لە یەک ڕاستیی سادە تێبگات: گوشارکردن سوودی نییە. دەبێت ئەمریکا متمانە بنیات بنێت، زمانی ڕێز بهكاربهێنێت، دان بە مافەکانماندا بنێت و پابەندییەکانی جێبەجێ بکات".