Enes Canlı
28 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2024
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان، سکرتێری گشتی حزبوڵڵا، حەسەن نەسروڵڵا کوژراوە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرئیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "لە هێرشێکی ئاسمانی ئێوارەی ڕۆژی هەینیدا بۆ سەر گەڕەکی زاحییە باشووری بەیروت، یەکێک لە دامەزرێنەران و سەرکردەی حزبوڵڵا حەسەن نەسڕوڵڵا و فەرماندەی کەرتی باشوور، عەلی کەرەکی و بەشێک لە فەرماندەکانی حزبوڵڵا کوژراون".
حزبوڵڵا لەبارەی ئەو بانگەشانەی سوپای ئیسرائیل تا ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووە و هیچ لێدانێکی نەداوە.