Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
25 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2024
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ھێرشیان کردووەتە سەر ١٠٠ ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردووەتە سەر ١٠٠ ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان.
ھەروەھا سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ حزبوڵڵای لوبنان بە ئاراستەکردنی مووشەک ھێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل کە بەھۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە دەیان جوولەکەنشینی نزیک سنووری باشووری لوبنان لێدران.
لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر لوبنان کردووە کە تا ئێستا بەردەوامن.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ٥٦٤ کەس کوژراون و ھەزار ٨٣٥ی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ٣٩٠ ھەزاری دیکەش ئاوارەبوون.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لەنێو کوژراوەکاندا، ٥٠ منداڵ و ٩٤ ئافرەت ھەیە.