Ruslan Rehimov
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
باکو - AA
بەھۆی ھێرشەکانی سوپای ئەرمینیا بە چەکی قورس لە ھێلی بەرەی نێوان ئازەربایجان-ئەرمینیا، زیانی گیانی خەڵکی سڤیل بەرزبووەتەوە و ژمارەیەکی زۆری خانووش لە ناوچەکەدا زیانیان بەرکەوت.
سوپای ئەرمینیا ھێرشەکانی خۆی بە زۆری بۆسەر ناوچەکانی تەرتەر و ئاغدەم چڕکردووەتەوە و ژمارەیەکی زۆری ناوچەی نیشتەجێبوون لەو شوێنانە زیانیان بەرکەوتووە.
پەیامێنێری ئاژانسی ئانادۆڵو چووە ناوچەکە و دیمەنی داروپەردوی شوێنە رووخاوەکانی تۆمارکرد کە بەھۆی ھێرشەکانی ئەرمینیاوە خاپوور بوونە.
لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئەرمینیا لە ماوەی دوو رۆژدا شەش هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە کە منداڵ و ئافرەتیش لە نێوانیان دایە و ٣٠ ی هاووڵاتیی دیکە برینداربوون.