Abdullah Shukur
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
پاریس
گرووپێک لە پێش باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری پاریس گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دژی کوشتنی خەڵکی سڤیل لە شاری حەلەب نیشاندا.
گرووپێک کە ھاووڵاتی سووریاش تیابوون، لە پێش باڵیۆزخانەی ئێران لە گۆڕەپانی لێنای شاری پاریس گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دژی کۆکوژی گرووپە تیرۆریستییە بیانببەکانی لایەنگری ئەسەد لە شاری حەلەب نیشاندا.
خۆپیشاندەران داوای ھەڵگرتنی گەماڕۆی سەر حەلەبیان کرد و رایانگەیاند: "گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان لە سووریا لە شاری حەلەب کۆکوژیان ئەنجامداوە".
ھاووڵاتییەکی تورکیا بە ناوی ئەیوب جاندار بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ئەوان ھاوپشتی گەلی سووریان بۆ ئەم مەبەستەش خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە".
جاندار جەختیشی لەوە کردەوە کە دەیانەوێ ئەوە پیشان بدەن کە گەلی سووریا بە تەنیا نییە.