Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
لە مۆزەخانەی زە فیڵدی ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا، پێشانگایەک سازدەکرێت بۆ ١٧٠ ئاسەواری تایبەت بە سوپای تێراکۆتا (سەربازانی خاک) کە هی وڵاتی چینە و ناوبانگێکی زۆری هەیە و لەلیستی شوێنەوارە کولتوورییەکانی جیهاندایە لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە.
سوپای تێراکۆتا کە بە گەورەترین دۆزینەوەی ئارکیۆلۆجی سەدەی رابردوو دادەنرێت، لەو پێشانگاکەدا کە لە شیکاگۆ دەکرێتەوە یەکێک لە پەیکەرەکان کە درێژترین سەربازە و ''جەنەراڵ''ێکە، درێژییەکەی ١٩٥ سانتیمەترە، نمایش دەکرێت. پێشانگاکە ناوی ''یەکەم ئیپراتۆریەتی چین و جەنگاوەرانی تێراکۆتا''یە.
گواستنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکان لە شاری خیانی چینەوە بۆ شیکاگۆ کە ١١ هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر دووریی نێوانیانە بەشێوەیەکی تایبەت و لەلایەن کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە ئەنجام دەدرێت.
مۆزەخانەی زە فیڵد ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن کەس سەردانی دەکەن و وا بڕیارە یارییەکی هاوشێوەی ''پۆکێمۆن گۆ'' کە لە ئێستادا لە جیهاندا بەربڵاوە، بە ئیلهام وەرگرتن لە سەربازانی تێراکۆتا بە ناوی ''راوی جەنگاوەران'' بەرهەم بهێنرێت.