Mohammed Baqi Hussein
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی سوپای ئێران، ئه‌میر ئه‌حمه‌د ره‌زا پورداستان ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئێرانییه‌ی كه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر له كرماشان كوژران، به ئه‌ندامی داعش راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵیی خوێندكارانی ئێرانی İSNA بڵاوی کردەوە، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی سوپای ئێران، ئه‌میر ئه‌حمه‌د ره‌زا پورداستان له كۆنفرانسێكدا له تاران ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئێرانییه‌ی كه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر له كرماشان كوژران به ئه‌ندامی داعش ناوبرد.
پورداستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه داعش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له ئێران لایه‌نگر كۆبكاته‌وه و له شارۆچكه‌كانی قه‌سری شیرین و نهفتشههری سه‌ربه كرماشان ئه‌ندامیان هه‌یه.
بۆ یه‌كه‌مجاره به‌رپرسانی ئێران دان به‌وه‌دا بنێن كه داعش ئه‌ندامی ئێرانیشی هه‌یه. به‌ڵام پورداستان زانیاریی له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئێرانییه كوژراوه‌وه نه‌دا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ناوه‌ناوه پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی دیموكرات و پژاك له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئێرانی‌دا، له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران رووده‌دات.