Mohammed Baqi Hussein
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ستۆكهۆڵم - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید مارگۆت واڵسترۆم داوای له رووسیا و رژێمی سووریا كرد هێرشه‌كانیان له سووریا رابگرن.
واڵسترۆم له‌میانه‌ی لێدوانێکدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی سوید SVT رایگه‌یاند، بۆردومانكردنی خه‌ڵكی سڤیلی حه‌له‌ب به بۆمبی به‌رمیلی جێگای نیگه‌رانیی هه‌موو لایه‌كه و گوتی: "به‌ڕاستی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی ماڵه رووخاوه‌كان ده‌رده‌هێنرێن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌نێو خوێندا گه‌وزاون و بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كان خۆی پێڕاناگیرێت".
ناوبراو رایگه‌یاند پێویسته ده‌ستبه‌جێ رووسیا و رژێمی سووریا هێرشه‌كان رابگرن و هه‌موو جیهانیش كاردانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه نیشان بدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه 85 هاووڵاتیی سڤیلی سووری له‌ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی حه‌له‌ب گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا له سووریا كه له 12ی ئه‌یلوولدا راگه‌یه‌نرا، له 19ی ئه‌یلوولدا كۆتایی هات و رووسیا ده‌ستی به بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی حه‌له‌ب كرد كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادان.