Mohammed Baqi Hussein
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
له رۆژهه‌ڵاتی مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ په‌لامارێكی خۆكوژی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی كرده ئامانج و له‌ئه‌نجامدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، په‌لاماره‌كه بنكه‌یه‌كی پۆلیسی له ناوچه‌ی شهنگانی له رۆژهه‌ڵاتی مه‌قادیشۆی پایته‌خت كردووەته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن دوای ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه، بۆ ماوه‌یه‌ك پێكدادان روویداوه و دووكه‌ڵ له بنكه‌ی پۆلیسه‌كه به‌رزبووەته‌وه.
گوته‌بێژی شاره‌وانیی مه‌قادیشۆ عه‌بدولفه‌تاح عومه‌ر حالهنی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "خۆكوژێك خۆی له به‌رده‌م بنكه‌كه‌دا ته‌قاندووەته‌وه و پهلاماردهرێكی دیكه‌ش هه‌وڵیداوه بچێته نێو بنکەکە، به‌ڵام رێگریی لێكراوه".
تاکو ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی په‌لاماره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
پێشتر گرووپی ئەلشهباب كه چالاكییەکانی له سۆماڵ ئه‌نجام ده‌دات، به‌رپرسیارێتیی ئه‌و جۆره په‌لامارانه‌ی له‌ئه‌ستۆ دەگرت.