Mohammed Baqi Hussein
14 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
سه‌ركۆماری فەڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند سه‌باره‌ت به كوژرانی پۆلیسێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی له باكووری رۆژئاوای پاریس رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه په‌لامارێكی تیرۆریستی بووه.
ئۆلاند سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له كۆشكی ئه‌لیزا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیران مانوێل ڤاڵز، وه‌زیری ناوخۆ بێرنارد كازینیوڤ و وه‌زیری داد ژین ژاكویس ئورڤۆس كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام دا.
ئۆلاند دوای كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: "په‌لامارده‌ره‌كه‌ش داوای كردووه ئه‌مه وه‌ك كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بناسێنرێت و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ش په‌لاماره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت كه په‌لامارده‌ره‌كه په‌یوه‌ندیی پێیاننهوه هه‌یه".
ئۆلاند هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كه میوانداریی یۆرۆی 2016ی كردووه، له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی تیرۆردایه.