Hakan Çopur
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
سیناتۆری ئاریزۆنا، جۆن مه‌ككین كه یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رده‌مێك كاندیدی سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی بوو له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی مهككینهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌و سیناتۆره كۆماریخوازه به‌ناوبانگه كه به‌ده‌ست شێرپه‌نچه‌ی مێشكه‌وه ده‌یناڵاند، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه گیانی له‌ده‌ستداوه.
مه‌ككین كه به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه له هاوینی رابردووه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرت له دوواین ساته‌كانی ژیانیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا بوو.
دوێنێ خانه‌واده‌كه‌ی رایانگه‌یاندبوو كه كۆتایی به‌و چاره‌سه‌ره هێنراوه كه بۆ مه‌ككین ده‌كرا، ئه‌و بڕیاره‌ش به‌وه لێكدرایه‌وه كه مه‌ككین له كۆتا رۆژه‌كانی ژیانی نزیك بووه‌ته‌وه.
مه‌ككین كه به هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی ناو به‌ناو ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی ده‌كردن ده‌بووه بابه‌تی رۆژه‌ڤ، سیناتۆرێك بوو له لایه‌ن كۆماری و دیموكراته‌كانه‌وه ده‌ستخۆشی لێده‌كرا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2008دا بووه كاندیدی پارتی كۆماریخوازه‌كان و ركابه‌ری كاندیدی دیموكراته‌كان، باراك ئۆبامای ده‌كرد، به‌ڵام له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا شكستیهێنا.
مه‌ككین یه‌كێك بوو له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌ناو پارتی كۆماریخوازهكاندا قورسایی خۆی هه‌بوو و له‌ساڵی 1967-1973 له جه‌نگی ڤیێتنامدا به‌دیلگیرا.
جۆن مه‌ككین له‌ساڵی 1981دا بۆ یه‌كه‌مجار چووه كۆنگرێس و له‌و به‌رواره‌وه تا ئه‌مڕۆ له پله‌ی جیاوازدا نوێنه‌رایه‌تی ئاریزۆنای ده‌كرد.