Sercan İrkin,Mohammad Kara Maryam
07 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
سیناتۆری ئەمریکا، بیرنی ساندرز داوای لە وڵاتەکەی کرد کە فڕۆشتنی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ئیسرائیل ڕابگرێت.
بیرنی ساندرز لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: " پێویستە واشنتۆن چەک و تەقەمەنی زیاتر ڕەوانەی حکوومەتەکەی (سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو) نەکات کە تا ئێستا ٤٥ ھەزار کەسی لە غەززە کوشتووە، ھەروەھا سیستەمی نیشتەجێبوون و چاودێری تەندروستی و پەروەردەی لە غەززە وێران کردووە، ئەمە وێڕای ئەوەی ڕێگا نادات یارمەتی مرۆیی بگاتە غەززە کە بەھۆیەوە فەڵەستینییەکان لە غەززە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە".
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھەوڵەکانی دەخاتەگەڕ، بۆ ئەوەی ڕێگریی بکات لە فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئەمریکاوە بە ئیسرائیل.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ٤ی ئەم مانگە، بەرپرسانی ئەمەریکا بەشێوەیەکی نافەرمی کۆنگرێسیان لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە بەپێی گریبەستێک، بە بەھای ھەشت ملیار دۆلار فڕۆکەی جەنگی، ھەروەھا چەک و تەقەمەنی بە ئیسرائیل دەفرۆشن.