Aynur Ekiz,Ruslan Rehimov
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
باكو - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له ئازه‌ربایجان سه‌ردانی گۆڕی سه‌ركۆماری كۆچكردووی ئه‌و وڵاته، حه‌یده‌ر عه‌لیێڤ و شه‌هیدانی تورك و ئازه‌ربایجانی كرد.

دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك، ئه‌ردۆغان له‌چوارچێوه‌ی نه‌ریتی ده‌وڵه‌تدا سه‌ردانی باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانی كرد و له فڕۆكه‌خانه‌وه سه‌ردانی گۆڕی حه‌یده‌ر عه‌لیێڤ و هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد له گۆڕستانی ده‌وڵه‌تی فاخری خیابان.

سەرۆک ئه‌ردۆغان تاجه‌گوڵێنه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری یاده‌وه‌ری حه‌یده‌ر عه‌لیێڤ دانا و پاشان گوڵی له‌سه‌ر گۆڕی هاوسه‌ری عه‌لیێڤ زاریفه عه‌لیێڤ دانا.

سه‌رۆكی توركیا، تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی ئه‌به‌دی ئاته‌ش دانا له خیابانی شه‌هیدانی باكو كه شه‌هیدانی 20ی كانوونی دووه‌می لەوێ بەخاکسپێردراون.
