Zana Natık Kerem
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
تۆکیۆ ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی لافاو و رۆچوونی زەوی کە بە ھۆی باران بارینی بەخوڕ ناوچەکانی رۆژئاوای ژاپۆنی گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٢٦ کەس بەرزبوویەوە، ئەمە وێرای ئەوەی دەیان کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن.
ئاژانسی ھەواڵی کیۆدۆ بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی لافاو و رۆچوونی زەوی کە بە ھۆی باران بارینی بەخوڕ کە ناوچەکانی رۆژئاوای ژاپۆنی گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٢٦ کەس، ھەروەھا ٨٦ کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن.

ئاژانسەکە روونیکردووەتەوە کە لەو ژمارەیە، ٤٧یان لە شاری ھێرۆشیما، ٣٦ی دیکە لە ئۆکایاما و ٢٥ی دیکە لە ئیزوائیھیمە گیانیان لەدەستداوە.
ھاوکات کەشناسی ژاپۆن ھۆشداری ئەوەی داوە کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی باران بارینی بەخوڕ لافاو و رۆچوونی زیاتر روودەدەن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.