Zana Natık Kerem
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە مەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ گەیشتە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا.
ئاژانسی فەرمی هەواڵیی عێراق بڵاوی كردەوە كە فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتووەتە بەرلین کە لە میانیدا لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیاییەكەی، هێیكۆ ماس و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئەنگرێت كرامپ كارێنباوێر كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ژمارەیەك پرسی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەڵمانیا تاوتوێ دەكات لەوانە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكارییە ئەمنییەكانی نێوان بەغدا و بەرلین، هەروەها داوایش دەكات کە هانی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا بدرێت بۆ كاری وەبەرهێنان روو لە عێراق بكەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هیچ روونكردنەوە و زانیارییەكی لەوبارەوە بڵاونەكردووەتەوە.