Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2017
غەززە - AA
جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ساڵح عارووری ئاشکرای کرد نایانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندا بپچڕێنن.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ساڵح عارووری لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران رایگەیاندووە ''سەردانی شاندی حەماس بۆ ئێران، بە مانای رەتکردنەوەی ئەو مەرجە بە شێوەیەکی کردارەکی دێت کە ئیسرائیل بە مەبەستی پەسەندکردنی سازانی نیشتمانیی فەڵەستین دایناوە بەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئێراندا بپچڕێنن''.
عارووی جەخت لەوەشکردووەتەوە کە حەماس واز لە مافی بەرگریی لەخۆکردنی گەلی فەڵەستین ناهێنێت و رایگەیاند ''هیچ سازانێک کاریگەریی لەسەر شێواز و چەکی بەرەنگاری دانانێت''.
جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس تیشکی خستووەتە سەرئەوەی ئەوان لایەنگری ئەوەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەدا بەهێز بکەن کە لەبەرامبەر داگیرکاریی ئیسرائیلدا پشتیوانیی فەڵەستین دەکەن.
هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، عەلی لاریجانی باسی لەوەکردووە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییکردنی حەماس، گرووپەکانی دیکەی بەرەنگاریی و گەلی فەڵەستین. جەختی لەوەشکردووەتەوە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ تێکدانی سەقامگیریی لە ناوچەکە و فراوانکردنی هەژموونی خۆی سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت.