Zafer Fatih Beyaz
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
دۆحە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان کاتژمێر ١٤:٢٠، بە فڕۆکەی تایبەتی "TUR" گەیشتە دۆحە پایتەختی قەتەر.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی دۆحە لەلایەن وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید بن محەمەد عەتیە و باڵیۆزی تورکیا لە دۆحە، مەهمەت مستەفا گۆکسو و بەرپرسانی دیکەی قەتەرەوە پێشوازی لێکرا.
هەریەک لە وەزیری ئابووری و گەنجینە، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت کاساپئۆغڵو و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و سەرۆکی میت، هاکان فیدان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراھیم کاڵن یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەیدا.
لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لەگەڵ ميرى قەتەر، شێخ تەميم بن حەمەد ئال سانى كۆدەبێتەوە.
ئەردۆغان و ئال سانى تاوتوێ رێوشوێنەکانی زياتر پێشخستنى هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا دەکەن و بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن سەبارەت بە دوایین پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتييەكان.