Sayed Khodaiberdi Sadat
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
كابول - AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە ویلایەتی کاپیسا رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، سێ مەدەنی کوژران.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ویلایەتی کاپیسا، شایق شوڕیش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە میانی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە شارۆچکەی تاگاب، بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە.
شایق شوڕیش باسی لەوە کرد کە لە تەقینەوەکەدا، سێ کەسی مەدەنی کوژراون، ئەوەشی خستەڕوو کە بۆمبەکە لەلایەن تاڵیبانەوە دانرابوویە.