Murat Temizer
24 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2023
وارشۆ - AA
سەرکۆماری فینلاند، سائولی نینیستۆ رایگەیاند، یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر دژی حکوومەتی رووسیا "'کێشەی ناوخۆی وڵاتەکەیە".
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی STT، نینیستۆ رایگەیاند کە دۆخی رووسیا روون نییە و زانیاریی پشتڕاستنەکراوەی زۆر هەن.
نینیستۆ ئەوەیشی خستەڕوو کە یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر لە دژی حکوومەتی رووسیا "'کێشەی ناوخۆی وڵاتەکەیە" و گوتی: "بە وردی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی رووسیا لە فینلاند و شوێنەکانی دیکە دەکرێت. گوتارەکەی سەرۆک (ڤلادیمیر) پوتین جیددیەتی دۆخەکە دەردەخات".
هەروەها سەرۆکوەزیرانی فینلاند، پێتێری ئۆرپۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە: "لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی رووسیا دەکەین، دۆخەکە جیددییە و زانیاریی زۆر هەن کە پشتڕاستنەکراوەتەوە، ململانێی قووڵ لەنێوان هێزە چەکدارەکاندا هەیە".
دامەزرێنەری ڤاگنەر، یەڤگینی پریگۆجین سوپای رووسیای بەوە تاوانبارکردبوو کە هێرشی کردووەتە سەر ڤاگنەر و رایگەیاند بۆ دەستیان بە جوڵە کردووە بۆ وەڵامدانەوە.
ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵیی رووسیا دۆسیەیەکی بە تاوانی "یاخیبوونی چەکداریی" لەسەر پریگۆجین کردبووەوە.
پریگۆجین لە پەیامێکیدا لە لە تێلێگرام بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە سوپای رووسیا هێرشی کردووتە سەر کەمپەکانی ڤاگنەر.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا، ئەو تۆمەتانە رەتکردەوە کە باس لە هێرشکردنە سەر کەمپەکانی ڤاگنەر دەکەن.