تەرابلوس
گوتەبێژی حکومەتی لیبیا یەحیا محەمەد کەعبر گوتی: "سەرۆکوەزیرانی لیبیا رزگارکراوەو ئێستا باری تەندروستیی باشە."
بەپێی ھەواڵەکانی ئاژانسی لانای لیبیا، کەعبر ھەواڵی ئازادکردنی سەرۆکوەزیرانی لەلایەن چەکدارەکانەوە بە ناراست داناو گوتی: "دوای رێکخستنی ئۆپەراسیۆنێک سەرۆکوەزیران لەدەستی چەکدارەکان رزگارکراو ئێستا باری تەندروستیی باشە".
گوتەبێژەکە رایگەیاند کە لەداھاتووێکی نزیکدا وردەکاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاودەکەنەوە.
چەندین بەرپرسی باڵای حکومەتی لیبیا سەردانی سەرۆکوەزیرانیان کردو باشیی باری تەندروستیی ئەویان پشتڕاستکردەوە.
یەکێتیی شۆڕشگێڕانی لیبیا بێ ئاگایی خۆیان لەمەڕ رفێنرانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە راگەیاند.