مەککە
پەردە ڕەشەکەی کەعبە کە لە کارگەیەکی تایبەت لەناو حەرەمی کەعبە بە ئاوریشمی تایبەت و نوسینی ئایەت بە ئاوی زێرٍ لەسەری دروستدەکرێت، ئەمساڵ زوتر لە کاتی خۆی ئامادەکرا و رادەستی مەلای کەعبە (عەبدوالرحمان ئەسسودەیسی) کرا.
ئەم کارگەیە ساڵانە ماوەی سێ مانگ بۆ درووستکردنی پەردەی کەعبە دەکرێتەوە و دواتر تا ساڵی داھاتوو دادەخرێت.
پەردە ڕەشەکەی کەعبە ٦٥٨ مەتردووجا یە و لە ١٦ پارچە پێکدێت و ٤٧ تۆپ قوماشی تێدەچێت و بە رەنگی رەش بۆیاخ دەکرێت و بە ئاوی زێڕ ئایایەتی قورئانی پیرۆزی لەسەر دەنوسرێ، بە شێوەیەکی گشتی تێچووی دروستکردنی پەردەی کەعبە، شەش ملیۆن دۆلارە.
لە مەراسیمی فەریزەی حەج دا زۆر جار حاجیانی ماڵی خوا لە مەککە سەردانی ئەو کارگەیەی درووستکردنی پەردەی کەعبە دەکەن.