رەقا
شەرڤان موسلیم کوڕی ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (PYD) لە سوریا لە شەڕێکی نێوان یەکینەكانی پاراستنی گەل (YPG) و رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کوژرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئەو ناوچەیە شەرڤان موسلیم لە ئاکامی شەڕێکی نێوان دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام یەکینەكانی پاراستنی گەل (YPG) لە ناوچەی تەل ئەبیەز گیانی لە دەستدا.
تەرمی شەرڤان موسلیم کە کوری بجووکی ساڵح موسلیمە ، لە رێورەِسمێکدا لە شاری کۆبانێ کە دایکیشی بەشدار بوو بە خاک سپێردرا.
پێشتر میدیاکان باسیان لەوە کردبوو دوو کوڕ و کچێکی ساڵیح موسلیم سەرۆکی پەیەدە لە ناو یەپەگە دا بوون.