02 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
تایپەی - AA
هەلیکۆپتەرێكی سوپای تایوان کە بەرپرسە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی هەڵگرتبوو، کەوتەخوارەوە.
ئاژانسی هەواڵیی ناوەندی تایوان "CNA"، پشتبەستن بە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، بڵاویکردەوە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا سەرۆک ئەرکانی سوپا، شێن یی مینگ و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان، هسیونگ هۆو چی.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە هەلیکۆپتەرەکە لە ناوچەیەکی شاخاوی شارۆچکەی ولایی سەربە شاری تایپەی کەوتووەتە خوارەوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە 13 کەس لەناو هەلیکۆپتەرەکەدابوون و پێنجیان رزگاریان بووە.
هەلیکۆپتەرەکە بەرلەوەی بکەوێتەخوارەوە لە کاتژمێر 08:07 پەیوەندی بە راداراوە پچڕابوو.